حكومەتی عیراق ئەمساڵ یاسای بودجەی نابێت

48 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ یاسای بودجەی نابێت، بەڵام گرفت بۆ موچە دروست ناكات، حكومەتی نوێ لە 16ی ئایار دەستبەكار بوەو وەزارەتەكان ناتوانن لە ماوەیەكی كەمدا ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2026 تەواو بكەن و رەوانەی پەرلەمانی بكەن، بۆیە لە ئێستاوە كار بۆ ئامادەكردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی 2027 دەكرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی وتوشیەتی: دابینكردنی موچەی موچەخۆران بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان گرفتی بۆ دروست نابێت، بەگوێرەی یاسای كارگێڕی دارایی لەكاتی نەبونی یاسای بودجەدا موچە لەسەر بنەمای 1/12 خەرج دەكرێت و پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group