ئەم هەفتەیە قۆناخێكی دیكەی دابەشكردنی زەوی لە هەولێر دەستپێدەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كارزان هادی سەرۆكی شارەوانی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند: تا ئێستا ناوی 82 هەزار فەرمانبەر گەڕاوەتەوە بۆ لای ئێمە و لە شەش قۆناخی جیاوازدا نزیكەی 38 هەزار و 400 پارچە زەویمان دابەش كردووە. 
سەبارەت بە رێكارەكانی تاپۆكردنی زەوییەكان، كارزان هادی ئاماژەی بەوە كرد، هەموو كارەكان بە خێرایی ئەنجام دەدرێن، لە رووی هونەرییەوە نەخشە بۆ زەوییەكان دانراوە و لە رووی یاساییەوە زۆربەیان كێشەی كوژانەوەیان تەواو بووە و بەناوی شارەوانییەوە تۆمار كراون، هەروەها كار لەسەر دیاریكردنی قەرەبووی خاوەن مافەكانیش كراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بەشێكی زۆری مامەڵەكان لە فەرمانگەی تاپۆن بۆ ئەوەی بەناوی شارەوانییەوە تۆمار بكرێن، دوای دەرچوونی ئەنجامەكانیش، فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە بۆ ئەوەی سەردانیان بكەن و رێكارەكان تەواو بكەن.
دەربارەی تێچووی وەرگرتنی هەر پارچە زەوییەك، سەرۆكی شارەوانی هەولێر رایگەیاند: بەگوێرەی یاسا بۆ هەر مەترێكی زەوی بڕی 5 هەزار و 900 دینار لە فەرمانبەر وەردەگیرێت، كە بە گشتی تێچووی هەر پارچە زەوییەك زیاتر لە ملیۆنێك دینار دەبێت.
وتیشی، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا قۆناخی حەوتەم جێبەجێ بكەین و زەوی بەسەر بەشێكی تری فەرمانبەراندا دابەش بكەین."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group