نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكایەتی شارەوانی گۆپاڵە 96 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنورەكەدا دابەشكردو پڕۆسەكە بەشێوازی تیروپشك و بە ئامادەبونی قائیمقام و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرجەم لێپرسراوانی كارگێڕی ناوچەكە ئەنجامدراوە.
راشیگەیاندوە، سەرجەم ئەو پارچە زەوییانەی كە دابەشكراون دەكەونە سنوری نەخشەی بنەڕەتی گۆپاڵەو خزمەتگوزارییەكانی كارەباو ئاو و ئاوەڕۆیان هەیەو تەنها قیرتاوكردنی شەقامەكانیان ماوە.