لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

داواكاری و تیبینیه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا له‌ سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ وه‌ك خۆی نه‌چه‌سپێنراوه‌ و به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانیش ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی وه‌زیری دارایی كه‌ كورده‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌. رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق ورده‌كاری كێشه‌كانی هه‌رێمیان له‌ بودجه‌ی عێراقدا خسته‌ڕوو.. ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، كاتێك داوای گۆڕانكاریی له‌پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عێراقدا ده‌كه‌ین و پێمان ده‌وترێت وه‌زیری دارایی كورده‌ و ئه‌ویش داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێناكات، هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر لایه‌نی عێراق لاواز ده‌كات. ئاخۆ وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسی لێده‌كه‌ن وه‌زیری دارایی توانیویه‌تی پشكی هه‌رێم له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ده‌ستكاری بكات و نه‌یكردووه‌؟ ئایا هیچ رێككه‌وتنێكی سیاسی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌ باره‌وه‌ له‌ ئارادایه‌؟ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی كوردی ناڕازی و كارته‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ چی ده‌بێت؟ له‌ئه‌لقه‌ى ئه‌مڕۆى به‌رنامه‌ى له‌گه‌ڵ روداوه‌كان له‌گه‌ڵ د. رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى خولى پێشوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گفتوۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group