لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

ساڵى 2018 كۆمه‌ڵێك پێشهات‌و روداوى سیاسى له‌ عیراق‌و هه‌رێمى كوردستان رویاندا هه‌ندێكیان كاریگه‌رى راسته‌وخۆو هه‌ندێكیشیان ناراسته‌وخۆ له‌سه‌ر كایه‌ى سیاسى دروستكرد، له‌مساڵدا هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق‌و كوردستان ئه‌نجامدرا، په‌یوه‌ندى لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانش چوه‌ دۆخێكى تر، به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتى كه‌ به‌شێكى په‌یوه‌ست‌و به‌ وه‌رگرتنى پۆسته‌ جۆراوجۆره‌كانى عیراق‌و هه‌رێمى كوردستان له‌نێویشیاندا پۆسته‌ سیادیه‌كان، هه‌رله‌مساڵدا مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌دواى ریفراندۆمه‌وه‌ بۆیه‌كه‌مجار سه‌ردانى به‌غداى كردو به‌شێك له‌چاودێران خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یان بۆكرد كه‌سه‌ردانه‌كه‌ كاریگه‌رى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى عیراق‌و هه‌رێمى كوردستان‌و به‌شێكى تریش پێیان وایه‌ رێكه‌وتنه‌ ژێربه‌ژێر كراوه‌ له‌نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدى‌و مه‌سعود بارزانى. له‌ ئێستادا گرنگترین پرس كه‌به‌نادیارى ماوه‌ته‌وه‌ باشكردنى دۆخى ئه‌منى‌و ناره‌زایى جه‌ماوه‌رى به‌هۆى كه‌مى خزمه‌تگوزاریه‌كان، هه‌روه‌ها كێشه‌ ئیقلیمیه‌كان به‌تایبه‌تى ئابلوقه‌ى ئابورى سه‌ر ئێران‌و پابه‌ندبونى ناچارى عیراق پێوه‌ى ، سه‌رباره‌ت به‌هه‌رێمى كوردستانیش پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت‌و رێكه‌وتنى ئه‌و سێ لایه‌نه‌ى كه‌ تائێستا ئاشكرایه‌ ده‌چنه‌ حكومه‌ته‌وه‌ هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیه‌. له‌گه‌ڵ سه‌ردار عه‌بدوڵڵا سیاسه‌تمه‌دار، ئازاد سرێشمه‌یى ئه‌ندامى خولى پێشوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group