هێڵی سێیه‌م پێشکەشکار : نیاز عەبدوڵڵا

بۆچوون و بیركردنه‌وه‌كان ته‌ریب و هه‌ماهه‌نگ یان جیاواز و یه‌كتربڕن، به‌ڵام بۆچوون و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی پشتبه‌ستوو به‌ زانیاری‌ هێڵێكی تر بۆ بیركردنه‌وه‌ دەنەخشێنێت. هێڵی سێیه‌م پرۆگرامێكی هه‌فتانه‌یه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 12:05ی نیوه‌ڕۆ راسته‌وخۆ پیشكه‌ش ده‌كرێت.

له‌ به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی "هێڵی سێیه‌م"، به‌ میوانداری د.جوتیار عادل وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم و كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌ داراییه‌كان له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراقی فیدڕاڵ كرا و چۆنییه‌تی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنی نوێ و راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ به‌ حكومه‌تی عیراق خرایه‌ڕو. له‌به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌ی "هێڵی سێیه‌م" به‌ میوانداری جوان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتو و لیستی برایه‌تی، هاوكات مه‌لا فه‌رمان نوسه‌ری تایبه‌تمه‌ند به‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌ جێناكۆكه‌كان، گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی پارتی دیموكرات و یه‌كێتیی نیشتمانی كرا بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد له‌ شاری كه‌ركوك و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئیداری و سیاسییه‌كانی شاره‌كه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group