ڤایرۆسی كۆرۆنا، یان شەری ئابوری ؟

عومەر عەلی

18/04/2020

چەق بەستنی رەوشی سوریا لە نێوان روسیا و ئەمریكادا گەیشتوەتە ئاستێكی مەترسیدار بەشێوازێك هەندێ كات لە چەند مانگی پێشودا ئەم  هێزانە خۆیان رێگەیان لەیەكتر دەگرت و روبەڕوی یەكتر دەبونەوە.
 ئەم رێگریە لە یەكتر ئایندەیەكی مەترسیداری لێبەدیدەكرا،  مانەوەی ئەسەد مانەوەی هێز و پێگەی روسیایە، لەپاڵ ئەمەشدا زەمینەی مانەوەی نفوزی ئێران لە سوریادا زیاترە، هەڕەشە و تەنگپێهەڵچنینی گروپە چەكدارە عێراقیەكان بە ئەمریكا ئەمانە ئاستەنگبوون لە پێشخستنی پڕۆژەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا بەتایبەت لە عێراقدا. لەم سۆنگەیەوە ئەمریكا هێزی زیاتری گەیاندە رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەمەش وەك هەرەشەیەك دەبینرا لە بەرانبەر نەیارەكانی دا بەتایبەت ئێران . 
لەهەمان كاتدا ( چین ) پرۆژەی ئابوری گەورەتری هەیە بۆ ئایندە و لە ئێستادا بازاری كاڵای چینی بووە بە بازارێكی جیهانی . 
لە وەها رەوشێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چینەوە دروست دەبێت!
بۆیە دەكرێت ئەمە بە ڤایرۆسێكی سیاسی ببینین، بۆ ماوەیەك بووە رۆژەڤی جیهانی و ئەگەری بەر یەك كەوتنی هێزە هەژموونگەراكانی بە دۆخێكی تردا گۆری، هاوكات ناكرێت حاشا لە بوونی ئەم ڤایرۆسە بكرێت، حاڵەتێكە و بوونی هەیە، دەكرێت بە حاڵەتێكی خۆڕسك نەبینرێ كە ئەوەندە حاڵەتێكی دروستكراوی سیاسیە، گەمەكانی ئەم یارییە سیاسیەش  لە ژمارەی گیان لەدەستدان بەم ڤایرۆسە دەردەكەوێ. بەم ژمارانە هەر ووڵاتە و خۆی بەقوربانی یەكەمی ئەم ڤایرۆسە نیشاندەدا، ئەمەش خۆدزینەوەیە لە پشتی بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە، ئەگەرنا ئەو ژمارانەی بڵاودەكرێنەوە ژمارەی دروست نین .
ئەمەش نەخشەی جۆرێكە لە جەنگی ئابوری، بۆیە هەر وڵاتە و خۆی بە قوربانی یەكەمی ئەم جەنگە ڤایرۆسیە نیشان دەدات .
ئەمریكا و ئەوروپا بەرەیەكی ئەو جەنگەن، چین و روسیاش بۆ خۆیان هەریەكە و بەرەیەكن لەم نێوەندەشدا بە بەراورد بەروسیا چین بەشێوازێكی فرەوانتر لەم جەنگەدایە ئەمە راستی ئەم جەنگە دەخاتە روو كە جەنگێكی ئابورییە . 
بەدوای چین، ئێران خۆی بەقوربانی ئەم ڤایرۆسە نیشائەدا، بەم شێوەیە چین و ئێران ویستیان بەم رێگەیە بڵێین ئەمریكا لەپشت بڵاو بونەوەی ئەم ڤایرۆسەوەیە .
دواتر ئەم گەمە سیاسیە گەیشتە ئەوروپا وەك ئیتاڵیا ، بریتانیا ، فەرنسا خۆیان بەم پەیامە ئەمانیش وتیان ئێمە قوربانی یەكەمی ئەم ڤایرۆسەین، بەدوای ئەواندا ئەمریكا دێ، یارییەكان لە راگەیاندنی ژمارەی گیان لە دەستدانەكاندایە، بۆیە هەر وڵاتە و زیاتر رێژەی رادەگەیاند و گەیشتە ئەو ئاستەی ئەم ڤایرۆسەیان گەیاندە ناو كۆشكەكانی دەسەڵات .
بۆیە ئەم یارییانە پڕ لە گومانن وێرای جەنگی ئابوری ئامانجێكی دیكەی پشت ئەم گومانانەیە، لە هەمان كاتدا دەكرێت بڵێین وونكردنی نەخشە و سەروبەندی گۆرانكاریەكانی ئایندەیە كە لە چاوەروانیدان بەتایبەت لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا و لە بەرانبەر ئێران و رێگەگرتن لە ئابوری چین لە بازاری پترۆل، لەناوچەكەدا .
ئەگەرنا جێگەی گومانە ( كۆرۆنا ) ملیۆنان ئینسان تووشبكات و بكوژێ ، لە وڵاتانی ئەوروپادا لەكاتێكدا ئەو وڵاتانە لایەنی تەندروستیان لە بەرزترین ئاستدایە كەچی كەمترین رێژە لە وڵاتانی دنیای سێیەم دا تۆمار بكرێ و بكوژێ یان هەر بڵاو نەبێتەوە!؟

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group