نەوا-
عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئیسلامئاباد دەبێتە هۆی ئاساییبونەوەی بارودۆخی ناوچەكە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكردوە، چارەسەری ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە ئاسانە بەمەرجێك واشنتۆن بگەڕێتەوە بۆ خاڵەكانی رێككەوتنی ئیسلامئاباد كە لە 17ـی حوزەیراندا واژۆ كراوە، هەروەها گفتوگۆكانیان لەگەڵ عوممان سەبارەت بە دیاریكردنی رێڕەوێكی كاتی هاتوچۆ لە گەروی هورمزدا پێشكەوتنی گەورەی بە دەستهێناوە.