ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ترامپ بۆ ئیسرائیلی كرد هیچ یه‌ك له سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی نه‌یانكردووه‌و پێینه‌گه‌یشتوون، به‌ڕاستی خزمه‌تی گه‌وره‌ی به ئیسرائیل كرد، له‌وانه: 1-به ناوی ئه‌مریكا و هێز و هه‌ژموون و ئاواته‌كانییه‌وه پڕۆژه‌ی نه‌ته‌نیاهوی جێبه‌جێ كرد، به‌م كاره‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێلكرد. 2-قودسی كرده پایته‌ختی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها دانی نا به یه‌هودییه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا. 3-مافی دا به ئیسرائیل كه هه‌موو خاكی فه‌له‌ستینی داگیركراو به كه‌ناری خۆرئاوا و به به‌رزاییه‌كانی جۆلانیشه‌وه زه‌وت بكات. 4-پشتگیریكردن له گرێبه‌ستی سه‌ده ئه‌ویش به كڕینی مافی فه‌له‌ستینییه‌كان به نرخێكی هه‌رزان به‌ها. 5-هه‌ستا به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان. 6-ئیداره‌ی ترامپ به‌رده‌وام و به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردنی پڕۆژه‌ی زایۆنیزم، ئه‌ویش له دوایه‌مین سه‌ردانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ده‌ركه‌وت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه ده‌ڵێین: عه‌یبه‌كه له‌و فه‌رمانڕه‌وا عه‌ره‌بانه‌دایه كه ده‌ستیان هه‌ڵگرت له كێشه سه‌ره‌كی و له‌پێشترینه‌كه‌یان، له ئه‌قصای پیرۆز و قودس و فه‌له‌ستین، ئه‌مه‌ش له به‌رانبه‌ر پارێزگاریكردن له كورسییه‌كانیان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ( الَّژِینَ ێتَّخِژُونَ الْكَافِڕینَ أَوْلِێا‌ۆ مِنْ دُونِ الْمُۆْمِنِینَ أَێبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّه‌َ فَإِنَّ الْعِزَّه‌َ لِلَّهِ جَمِیعًا) النسا‌و 139 ئێمه‌ش به باوه‌ڕێكی قووڵ و پته‌وه‌وه ده‌ڵێین: خوای گه‌وره له به‌ڵێنه‌كانیدا ده‌رباره‌ی مزگه‌وتی ئه‌قصا و شوێنه پیرۆزه‌كانی تریشه‌وه راستی فه‌رمووه، به‌دڵنیایی كه هه‌ر به‌ڵێنی خوای گه‌وره راست و هه‌قه، به‌ڵێنه‌كانی ئه‌وانیتر هه‌مووی تراویلكه‌ی خه‌ڵه‌تێنه‌رن، به‌ڵام كه‌سێكی تینوو به ئاوی ده‌زانێ، خوای گه‌وره تاكه یارمه‌تیده‌ر و پشت و په‌نایه، به‌ڵێنی زاتی خۆی هه‌ر ده‌باته‌سه‌ر إنشا‌والله.