وەبیرهێنانەوەی هەندێ وانەی ژیان

سامان وەستا بەکر

01/05/2021

لەم سەردەمی یەکتر شکان وبەهەڵە تێگەشتنی هەمووی لە هەمووی و چاڵهەڵکەنن و ڕەشبینیەی کە کۆمەڵگەی تێکەوتووە بەگرنگمزانی هەندێ وانەی ژیان وەبیر خوێنەربهێنمەوە کە ئەکرێ سودی ڕاستەوخۆی لەسەر کەسی خوێنەرو پاشان دەوربەریشی هەبێ.
مەبەستمە سەرنجی خوێنەر بۆ ئەوە ڕاکێشم کە ئەم جۆرە لە نوسین هاوشێوەی وتارێکی کۆکراوەو ئاڕاستەکراو نیە، بەڵکو دەستپێکی هەر دێڕێکی نوێ بابەتێکی سەربەخۆیە بۆخۆی، ئەکرێ وەک بابەتێکی سەربەخۆ تەماشاکرێ، بەڵام سەرنجام و کۆتای هەمووی پێکەوە چەند وانەیەکی کۆکراوەی پێویستە کە ڕۆژانە ڕووبەڕوومان ئەبێتەوە، مەخابن دژواری و سەرقاڵی ژیان ڕێ بەوە نایات کە هەمیشە لەبرمانبێ و کاری پێبکەین. 
+ گرنگە هەندێک ڕەفتار، نەریت، ووشە، ئاخاوتن، ڕەخنە، پیاهەڵان، شکاندنەوە، دەستەواژە، هەڵوسوکەوت....هتد بە وریاییەکی زۆرەوە بکرێن و بەکاربهێنرێن چونکە لەیەکاتا ئەکرێ ببێتە سەرخستنی کەسێکی نەشیاو یان ڕووخانی کەسێکی شیاو، هەربۆیە گرنگە کەسایەتی بەرامبەرت باش بناسی پێش ئەوەی هیچ دەستەواژەیەک بەکاربهێنی یان کردارێک بکەی.
+ گرنگە هەمیشە ئەوەمان لەبیربێت کە تەنها ئەوەندە خاوەندارێتی هەر ووشەو کردارێک ئەکەی کە لای خۆتن واتە پێش نەوتنیان و ڕوونەیانیان چونکە دوای ووتنی هەر ووشەیەک یان هەر کردارێک چیتر تۆ بە تەنها خاوەنی نیت و ئەکرێ لە بەرژەوەندیت و لە دژیشت بەکاربهێنرێتەوەوانێ.
+  ئەبێ چاودێری بۆچونەکانتبی چونکە دواتر ئەبێت بە ووشە،  چاودێری وشەکانبی کە دواتر ئەبێت بە کردار، چاودێری کردارەکانبی کە دواتر ئەبێت بە نەریتی ژیانت، چاودێری نەریتەکانیشبی کە دواتر ئەبێت بە کەسایەتیت، سەرئەنجام کەسایەتیشت دوارۆژت دیاری ئەکات.
+ چاودێری بیرکردنەوەکانی کەس مەکە چونکە ئەبن بە ووشە و نوسراو، بەڵام چاودێری ووشەکانی خۆت بکە کە ئەبن بە کردار و پێێ ئەناسرێیتەوە.
+کاتێک ڕێگای بیرکردنەوەت ئەگۆڕیت ئەوا بزانە جیهانی خۆت گۆڕیوە. ڕێگای بیرکردنەوە جۆری هەیە "باش و خراپ"،  "گەشبین و ڕەشبین"، "ڕژد و پشتگوێخەر"، "بەپلان و بێ پلان".....هتد ئەگەر باش و گەشبین و بە پلان بیربکەیتەوانێ و ڕژدبی لەسەری بێگومان جیهانێکی پڕ لە سەرکەوتن بۆ خۆت دروست ئەکەیت و پێچەوانەکەشی ڕاستە.
+ رێگای بیردکرنەوەکانت بگۆرە گۆرانکاری بەسەر کردەوەکانتا یەت. ییرکردنەوەکان ئەبن بەنەخشە ڕێگای ژیان، لەبەر ئەوە گرنگە باش بیربکەیتەوە یان چەند جارێک بیربکەیتەوە پێش بڕیاردان چونکوم بیرکردنەوەکان ئەو ئامرازەن کە گۆنکاری بەسەر کردوەکانتا ئەهێنێ و سەرەنجام بە چاکەکار یا خراپەکار، سەرکەتوو یان کەتوو ئەوناسێنێ.
+ بەدلنیایەوە بزانە ژیانی ئێستات لە بەرهەمی بیرکردنەوی رابردووت دروست بووە. گلەی مەکە لە بەختت و بڵێی کەسێکی بێ بەختم و بەخت هاوکارم نەبووە چونکە ئەوە کردارەکانی ڕابردووتە ئەمڕۆتی بەرهەمهێناوە.
+ هاوکێشەکانی سەرکەوتن لە ژیانا  بریتیە لە "بریاردان، پابەندبوون و ملکەچ نەبوون". بۆ هەرکارێک گرنگە خاوەنی بڕیاری خۆتبیت و پاشان پابەندبیت بەو بڕیارەی وەرگرتووە بەڵام ملەکەچی نەبیت.
+ هیچ کەسێک بە ئەندازەی خۆت ناتوانێت بتگەیەنێت بەسەرکەوتن. هەرگیز چاو لە هاوکاری کاسانیتر نەبێ تا دەست بگرن و پلە پلە سەربخەن چونکە تەنها کەس خۆتی کە ئەبێ هەموو پلەکان بەسەرکەوتووی ببڕی و ئەوانیتر هەریەکەو لە پلەیەکا بەجێتئەهێڵن یان دەستبەردارئەبن..
+ ئەگەر ئارەزووێکی ڕاستت هەبێت بۆ ڕزگاربونت لە خوو نەریتە خراپەکان ئەوا  بەدڵنیایەوە لە %51 نەریتەکان ڕزگارت بووە. هەموو شتێک کە بتەوێ بیکەیت جا سەرکەوتووبی یان کەوتوو پەیوەستە بەوەی کە چەن خواست و ئارەزووت هەیە بۆی، بۆیە گرنگە خواست و ئارەزوویەکی تۆکمەت هەبێ بۆ ڕزگاربوون لە خووە خراپەکان و بەهەمان شێوەش بۆ برەودان بە نەریت و خووە باشەکان چونکوم هەر جدیەتی خودی خواستەکە نیوە بەرەوژووری ئامانجەکە ئەپێکێ. 
+ ناتوانیت بە ختەوەری بکڕیت بە هەموو سامانی دنیا لەبەر ئەوەی مەملەکەتی بەختەوەری لە جۆری هەست و بیرکردنەوەی خودی خۆتایە. هەست و بیر و گوفتاری باش بەختەوەری دروست ئەکات نەک سامان و ماڵ، ئەکرێ سامانێکی زۆر هەبێ و دڵتەنگ بژیت یان ڕۆژانە بژێوی ژیان پەیابکەیت و ئاسودەش بژیت چونکە ئەمە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە هەست و بیرەوە.
+ هەرگیز سامان مەکە بەپێوەر بۆ بەختەوەری. سامان و موڵکداری ئەتوانێ یەکێک بێت لەهاوکارییەکان بۆ گەیشتن بە بەختەوەری بەڵام بەختەوەری لەناو بیروبۆچوون و تێگەشتن و ڕامانی خودی خۆتایە بۆ ژیان.
+ دڵنیابە لەوەی کە متمانەی خەلک بە تۆ لە ئاست متمانەی خۆتە بە خۆت. هەرکاتێ توانیت متمانە بە تواناکانی خۆت بکەی ئەوا ئاسانتر ئەتوانی متمانەی دەوروبەر بەدەستبهێنێ چونکوم کاتێ مرۆڤ لەرزۆک و بێ وورە دەرکەوێ ئەوا کەسانیتر ناتوانن متمانەی پێبکەن وە پێچەوانەکەشی ڕاستە.
+ بەدوای هەڵەکاندا مەچۆ، بەدوای چارەسەردا برۆ. . هەڵە نەنگی نیە بەڵکو دووبارە کردنەوەی ستەمە، مرۆڤی هۆشیار لە هەڵە فێرئەبێ، دوای هەر هەڵەیەک دۆش دامەمێنە بەڵکو بیکە بەسەرەتایەک بۆ چارەسەر و ئەزمونێک بۆ داهاتوو. 
+ کاتێ ئیمانێكی پتەوت هەبێت بە سەرکەوتن  ئیتر چیتر ئاسان نابێ کەس  ڕێگریت لێبکا. سەرکەوتن ڕژد بوونی گەرەکە، مرۆڤ ناتوانێ پلەکانی سەرکەوتن یەک بەدوای یەکا ببڕێ ئەگەر خودی خۆی ڕژد و موکڕ نەبێ لەسەری، چەندین جار بیربکەرەوە بەڵام دوو دڵ مەبە لە ئەنجامدانی.
+ ئاسانترین ڕێگا بۆ رێکخستنی کارەکان ئەوەیە کە هەر کارێک لە کاتی خۆیا بەئەنجام بگەیەنیت. کەڵەکە بوونی کارەکان هۆکارە بۆ بەئەنجام نەگەیاندنی، تا ئەرکی سەرشان کەمتربێ کات زیاتر ئەبێ بۆ چەندین کاری جیاوازتر وە پێچەوانەکەشی ڕاستە.
+ فێربە هەروەک ئەوەی لەسەرەتایایت. هەرچەند زاناو بەتوانابیت لەهەر کارێکا بەڵام دڵنیابە کە خەڵکانێک هەن ئەگەر لە تۆ باشترنەبن ئەوا وەک تۆ باشن بۆیە گرنگە هەمیشە چاو لەفێربوونی زیاتربێت، ئەگەر هەموو شتێک بزانیایە ئەوا هێندە ماندوونەئەبووی،  تا ماندووبوون بەردەوامبێ  ماوتە فێربی.
+ داوا لە کەس مەکە، پشت بەخۆت ببەستە. هاوکاری و هاوبەشی زۆر گرنگە بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە مرۆڤ پشت بەخۆی ببەستێ و چاوەڕیی هاوکاری نەکات چونکە هیچ هاوکارییەک هەتا سەر بەردەوام نابێ بەپێچەوانەشەوە پشت بەستن بەخۆت هەمیشە پتەوتر ئەکات.
+ تۆ توانات هەیە بۆ سەرکەوتن ئەگەر بیرت لە سەرکەوتن کردەوە. چی بچێنی هەر ئەوەش ئەچنیتەوە، بۆ سەرکەوتنی هەرکارێک بەگەشبینانە بۆی بڕۆ چونکە ئەوە یەکەم هەنگاوی سەرکەوتنە وە پێچەوانەکەشی ڕاستە.
+ هیچ شتێک نیە بەربەست بێت بۆ گەیشتنت بە لوتکە تەنها خۆت نەبیت كاتێك بە رەشبینیەوە ئەروانیت بۆ شتەكان. گلەی لە بەخت مەکە کاتێ ناگەی بە ئامانج بەڵکو بیربێت کە بەشێکی سەرەکی شێوازی بیرکردنەوەی ڕەشبینانەی خۆت بووە کە ئامانجەکەت نەتپێکاوە.
+ بۆ ئەوەی گەورەبیت پێویستە بیرکردنەوەكانیشت گەورەبیێت. بۆ بەدەستهێنای شکۆ و باڵادەستی ئەبێ بیرکردنەوەت گەورە و فراوانبێت چونکە بیرتەسکی بێ هێز و لاوازئەکا.
+ هەر کاتێک زانیاریت لەهەربوارێکا  زیا بوو ئەوا متمانەت بە خۆت زیا ئەبێت. هۆکارێکی گرنگی متمانە بەخۆ بوون خۆ پڕ چەک کردنە بە چەکی زانست و زانیاری، ئەگەر ئەتەوێ متمانەت بەخۆت بێت و لەوێشەوە متمانەی خەڵکی بەدەستبێنی قاڵبە لە بەدەستهێنانی زۆرترین زانیاری بەسود بۆ خۆت و کۆمەڵگە.
+ نوسینەوەی ئامانجەکان لەسەر پارچە کاغەزێک رێژەی گەیشتن بە ئامانجەكان زۆر زیاترئەكات. گرنگە هەمیشە ئەو ئامانجەی کاری بۆ ئەکەین لەبیرمانبێت بۆیە نوسینەوەی ئاناجەکانمان و چاوپیاخشانیان ناوبەنا و لە گەیشتن بە ئامانج نزیکترمان ئەکاتەوانێ.
+ فێربە لە کەسی بەئەزمون وزانا، تەمەن بوار بەوە نایات تا بتوانیت خۆت فێری هەموو شتەکان بیت. ئەگەر کۆی ڕۆژەکانی تەمەن بەبێ پشوو و دابڕان خەریکی خوێنەوە و فێربوونبیت بەڵام هێشتا کەمێک ئەزانی و ئەبێ لە ئەزموون و توانای خەڵکانیتریش فێربی ئەگەرنا ئەکرێ تەنها لە شتێک یان چەن شتێکا هەموو شتێ بزانیت و لە هەموو شتەکانیترا لەسەرەتایابی.
+ هەوڵەکان دووبارە بکەرەوە لەبری جارێک سەدان جار. شکست ئەوە نیە کە لە ئەزمون کردنی کارێکا سەرکەوتوو نەبی بەڵکو دەستبەردار بوون لە کارەکە شکستە، دوای هەر شکستێک هەوڵبە ئەزمونی لێوەرگرە تا ئەگەیتە سەرکەوتن.
+ ئاگایاری رەخنەی روخێنەربە. ڕەخنە یەکێکە لە باشترین هاوکارییەکان بۆ پیاچوونەوە و تێهەڵچوونەوە، بەڵام ئەتوانێ ئامرازێکیشبێت بۆ شکان و دوورخستنەوە ئەگەر مەبەست لێی ڕوخانبێت بۆیە گرنگە هۆشیاری ئەوەت هەبێ کە ڕەخنە لە ڕەخنە جیابکەیتەوە.
+ لە ژیانتا هەلی زۆر بۆ ئەڕەخسێت جا هەمیشە لە ئامادەباشیابە لە کاتی هاتنەپێشی هەلەکانا.  لەکاتی لەدەستدانی هەر هەلێکا گۆشدامەمێنە بەڵکو بیکە بەخاڵی دەستپێک بۆ سەرکەوتن لە هەلی دواترا.
+ سەرکەوتن کردارە نەک کۆتایی. لەدوای هیچ سەرکەوتنێک پشتی لێمەکەرەوە چونکە ئەوە تەنها کارێکی کاتییە و ئەبێ هەر سەرکەوتنێک بکەی بە پایەیەک بۆ سەرکەوتنی داهاتوو، سەرکەوتنەکان کاتین  و لەبیرئەچنەوە بەردەوامبوون نەمرییە.
+ هیچ پێناسەیەکی گشتی نیە بۆ سەرکەوتن چونکە هەر کەسێک لە گۆشە نیگای خۆیەوە تەماشای ئەکا. لەوانەیە ئەوەی لای تۆ کارێکی سەرکەوتوانەی مەزنبێت بۆ خەڵکانیتر سانا و ئاسایبێت هەربۆیە گرنگە خۆت متمانەت بەسەرکەوتووی خۆت هەبێ و لەسەرکەوتنی خەڵکانی تریش کەم مەکەرەوە.
+ ئارامگرتن باشترین چارەسەرە لەکاتی هەر گرفتێکا. ئارامگرتن و هێوری و پەلەنەکردن ئەو نهێنیەیە کە لە پشتی هەر کارێکی باش و سەرکەتوەوەیە.
+ لە ناختا سووربون لەسەر سەرکەوتن بچێنە. لە ناخی هەر مرۆڤێکا شتێک هەیە کە لەوێوە ئەڕوانێتە بابەتەکانیتر، لەبری هەر شتێک باوەڕ بەخۆت بچێنە تا سەرکەوتن بچنیتەوە.
+ غەم وپەژارە و شادی و خۆشبەختی بە دەستی خۆت دروستیان ئەکەیت. لەناو باخچەیا هەست بەئارامی ئەکەیت، لەناو دڕکو داڵیشا هەست بەئازار.
+ لەسەر ڕێگای سەرکەوتنا رووبەرووی ئەو شتە ئەبیتەوە کە پێشبینیت نەکردووە. ڕێگای سەرکەوتن بەرزی و نزمی زۆری تیایە، ئەبێ ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەختیەکانیشبیت و نەبێتە هۆکاری پاشەکشێ.
+ ئامانجەکان جوڵێنەری ژیانە. ووزەی جوڵێنەری ژیان ئامانجە، ئەبێ ئامانجی دیاری کراوهەبێت تا ژیان لە جوڵە نەوەستێ.
+ سەرکەوتن هەمو شتێک نیە بەلام ئارەزوو بۆ سەرکەوتن هەموو شتێکە. هەندێ کەس بەئاسانی سەرکەوتن بەدەستئەهێنێ بەڵام چێژی لێنابینێ چونکە ئەو تەنها ئارەزووی سەرکەوتنی هەبووە بێ ئامانجێکی دیاریکراو چونکە چێژی سەرکەوتن لە گەشتن بەئامانجایە نەک پلەکەی.
+ نەنگی نیە لە ژیانا بکەویت بەڵکو گرنگ ئەوەیە بتوانیت هەڵسیتەوە. یەکەم هەنگاوی دوای کەوتن هەڵسانەوەیە بۆیە گرنگە بیرمانبێ هەر شکستێک بکەین بە ئەزموون بۆ هەڵسانەوە بەرەو سەرکەوتن.
+ ئەگەر چاوەرێێ هەلێکت کرد و نەهاتەڕێت ئیتر بۆچی هەوڵی بۆ نایەیت. مەرج نیە ئەوەی چاوەڕێیت و لە دڵ و مێشکتایە بەخت یاوەربێ و بێتە سەرڕێت بۆیە هەوڵبە بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی لە دڵ و مێشکتایە و چاوەڕێی مەکە.

+ سەرکەوتن یەکەم هەنگاوە، کەوتن سەرەتای دەستپێکە. لە هەر کەوتنێکا سووربە لەسەر سەرکەوتن، سەرکەوتن یەکێکە لە ئامانجەکان، موکوڕبوون و چێژوەرگرتن لێی ئەتگەیەنێ بە دوا خاڵ.
+ ئەم پرسیارانە بەردەوام ئاراستەی خۆت بکە:
من کێم؟ چۆن گەشتم بە ئێرە؟ ئەمەوێت بۆ کوێ برۆم؟ بۆچی ئەمەوێت برۆم؟ چ شتێک بەربەستە لەسەر ڕێگام؟ ئەی چۆن زاڵم بەسەریاناا؟
لەڕێی ئاڕاستەکردنی ئەم پرسیارانەوە هەمیشە وائەکا کە لەبیرکردنەوەی بەردەوامابیت و ڕێگربیت لە هەر کارێک یان گوفتارێکی نەخوازراو .
"ببین یان نەبین" شکسپیر وای ووت، بەندە ئەڵێـم ئێمە بۆ هەین کە ببین، نەبین کاری مرۆڤی ژیرنیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group