ڕێكخراوی‌ (CPT): لەمساڵدا لانیكەم 19 هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێم بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە برینداربون

11/08/2021

نەوا-
تیمی كوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی‌ (CPT) ئەمریكی‌ بڵاویكردەوە كە لەسەرەتای ساڵی 2021وە تاوەكو ئێستا، بەلایەنی كەمەوە 19 هاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی كوردستان بەهۆی بۆردومانەكانی‌ سوپای‌ توركیاوە برینداربون. 
تیمی كوردستانی عێڕاقی ڕێكخراوی‌ (CPT) ئەمریكی‌ ڕایگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو بەهۆی بۆردوومانەكانی سوپای توركیاوە بۆسەر گوندی بۆسەل لەناحیەی دەركار، هاوڵاتییەكی مەدەنی تەمەن 55 بەسەختی برینداربوو.
رێكخراوەكە باسی لەوەشكردووە، لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە تاوەكو ئێستا، بەلایەنی كەمەوە 19 ھاوڵاتی مەدەنی لەھەرێمی كوردستانی عێراق بە ھۆی بۆردوومانەكانەوە برینداربوون.
ماوەی چەند مانگێكە توركیا بە پاساوی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە هێرش و لەشكركێشییەكانی بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێم چڕ كردوەتەوە و چەندین بنكەی نوێی سەربازی دروست كردووە و زۆرجار هێرشەكانی زیانی گیانی و مادی بە هاوڵاتیانی هەرێم دەگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group