"موجتەبا خامنەیی لە یەكەمین ڕۆژی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل قاچی بە سەختی برینداربوە"

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئەحمەد خاتەمی ئەندامی مەجلیسی كارناسانی ئێران لەمیانی دیدارەكەیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی سیرجان رایگەیاند، موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی لە یەكەمین ڕۆژی شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە قاچی بە سەختی برینداربوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەختی برینەكە ئەگەری بڕینی قاچەكەی بەرزكردوەتەوە پێش ئەوەی لەڕوی پزیشكییەوە چارەسەری بۆ بكرێت و رزگار بكرێت.
باسی لەوەشكرد، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە دوای هەڵبژاردنەكەیەوە لەبەردەم خەڵكدا دەرنەكەوتوە.
ئەو لێدوانانە یەكەمین دانپێدانانی فەرمی ئێرانە بە سەختی برینداربونی موجتەبا خامنەیی لە هێرشی ئەمریكا-ئیسڕائیلدا دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group