نەوا-
عەباس گودەرزی وتەبێژی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران ئاشكرایكردوە، رۆژی یەكشەممە 7/6 دوەمین كۆبونەوەی پەرلەمانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، كۆبونەوەكە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت، ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكە تاوتوێكردنی سیاسەت و هەنگاوەكانی حكومەتە بۆ سەقامگیركردنی پرۆسەی دابینكردن و دابەشكردنی سوتەمەنی.
ئەوەشی خستوەتەڕو، كار بۆ چارەسەركردنی نیگەرانییەكانی خەڵك و تێپەڕاندنی قەیرانی وزە بە كەمترین فشار لەسەر كۆمەڵگە دەكرێت.