عەباس عراقچی: وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی پرسی فەلەستین

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە، بە شاندی بزووتنەوەی حەماس و حیزبوڵڵای راگەیاند كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی پرسی فەلەستین و هەوڵیش دەدات بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، عەباس عراقچی لە كاتی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەفدی حەماس، كە بەشداربوون لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی شەهید سەید خامنەیی، جەختی لەوە كردەوە، ئێران بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی پرسی فەلەستین.
رونیشیكراوەتەوە، عراقچی بە وەفدی حیزبوڵڵای راگەیاندووە، كە بەرگریی قارەمانانەی حیزبوڵڵا جێگەی شانازییە بۆ لوبنان و جیهانی ئیسلامی.
وەزارەتەكە باسی لەوەشكرد، ئێران بە توندی كار دەكات بۆ بەدیهێنانی داواكاریی كۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان و كۆتاییهێنان بە داگیركاری، ئەمەش بەپێی ماددەی یەكەمی یاداشتی لێكتێگەیشتن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group