زەیدی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: نەرمی نەنوێنن بەرامبەر بە هەر تاكێكی گەندەڵ سەر بە هەر لایەك بێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كردو سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كردوە بۆ پێداچونەوە بە پلانە ئەمنییەكان و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێن.

لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، لەكۆبونەوەكەدا زەیدی ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆی كردوە لەپاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی كۆمەڵگاو جەختیكردوەتەوە كە پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیان وا دەخوازێت بەوپەڕی رێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكەن و بەپێی پێوەرەكانی مافی مرۆڤ دور لە حزبایەتی.
لەبەشێكی تردا زەیدی باسی لە پرسی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی كردوەو جەختیكردوەتەوە حكومەت بەردەوام دەبێت لەڕاونانی گەندەڵكاران لەپێناو گەڕاندنەوەی مافی هاوڵاتیانی عیراق، وەزارەتی ناوخۆشی راسپاردون هیچ نەرمییەك نەوێنن بەرامبەر بە هەر تاكێكی گەندەڵ سەر بە هەر لایەك بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group