دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دوو رێگەیان هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەری پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، یان رێككدەكەوین یان بەهێزی سەربازی پرسەكە یەكلایی دەكەنەوە، بەڵام كار بۆ یەكەمیان دەكەن.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، بۆ هەردوولایان باشترە بگەنە رێككەوتن، چونكە نایانەوێت ژیانی 91 ملیۆن هاوڵاتی ئێرانی تێكبچێت، بەڵام ئەگەر ناچار بن ئەو كارە دەكەن كە زۆر ئاسانە بۆیان كارەكە تەواو بكەن.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت پرسی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بكرێت و دەبێت تەواو بكرێت، چونكە هەر لەسەرەتاوە بۆ ئەوە چوەتە ناو ئەو شەڕە لەگەڵ ئێران بۆیە ئامانجیان گۆڕینی رژێم نەبوە، لەكاتێكدا دەسەڵاتی ئێران ئێستا گۆڕاوە، دەسەڵاتی یەكەم رۆیشت و دوەمیش نەما، بۆ سێیەمیش پێویستە لۆژیكیانەترو هەماهەنگتربن لەداهاتودا ئەم راستییەیان بۆ دەردەكەوێت.