حكومەتی عیراق رۆژی چوارشەممەی كردە پشوی فەرمی

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران، رۆژی چوارشەممە 8/7 كە هاوكاتە لەگەڵ رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری كۆچكردوی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرجەم فەرمانگەكان پشوی فەرمی دەبێت.
بڕیارە تەرمی خامنەیی بەمەبەستی ماڵئاواییكردن بهێنرێتە عیراق و لەهەردو شاری نەجەف و كەربەلا رێوڕەسمێكی بۆ ئەنجامبدرێت، پاشان ببرێتەوە شاری مەشهەدو لەوێ بە خاكبسپێردرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group