نزیكەی دوو ملیۆن هاوڵاتی لە عیراق بێكارن

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
یەك ملیۆن و 700 هەزار هاوڵاتی لە عیراق ناوی خۆیان تۆماركردوە كە لە هەوڵی دۆزینەوەی هەلی كاردان ئوسامە مەجید خەفاجی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كار رایگەیاندوە، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە كاردەكەن بۆ دانانی پلانێكی گشتگیر بۆیان.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كار ئاماژەی بەوەشكردوە، وەزارەتەكەیان كار بۆ هاندانی گەنجان دەكات تاوەكو پرۆژەی وەبەرهێنانی تایبەت بەخۆیان دابنێن، ئەمەش نەك تەنها هەلی كار بۆ خۆیان، بەڵكو بۆ گەنجانی دیكەش دابین دەكات كە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی چالاككردنی ئابوریی وڵات و پتەوكردنی پرۆسەی گەشەپێدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group