ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: بری 375 كیلۆگرام زێڕ بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕێنرایەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، گەڕاندنەوەی بڕێكی زۆری زێڕی بۆ گەنجینەی دەوڵەت راگەیاند.
دادوەری لێكۆڵینەوەی دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی روونی كردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتی دادوەر فایەق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بڕی 358 كیلۆگرام زێڕ لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریكاری دەستبەسەركراوی وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوتن گەڕێنراوەتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، هەر لە چوارچێوەی هەڵمەتەكاندا و لە دۆسیەیەكی لێكۆڵینەوەی جیاوازدا، دەست بەسەر 17 كیلۆگرام زێڕی دیكەدا گیراوە، بەوەش كۆی گشتی ئەو زێڕەی لە یەك رۆژدا گەڕێنراوەتەوە گەیشتووەتە 375 كیلۆگرام.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group