پێكادانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران نرخی نەوتی بەرز كردەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماڵپەڕە جیهانییەكان ئاشكرای دەكەن،  نرخی نەوتی خاوی برێنت كە پێوەرێكی سەرەكی نێودەوڵەتییە بە رێژەی زیاتر لە 4% بەرزبۆوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمریكا و ئێران ژمارەیەك هێرشیان بۆ سەر یەكتر ئەنجامداو ناكۆكن لەسەر كۆنترۆڵكردنی ئەو رێڕەوە ئاویەی بۆیان گرنگەكە.
هاوكات فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) پێشتر رایگەیاندبو كە دەیان هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە بۆ كەمكردنەوەی توانای هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییەكانی ناو گەروی هورمز، ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك لە لێدانی سەدان ئامانج بو لەو وڵاتەدا.
سێنتكۆم لە بەیاننامەیەكدا وتیشی، گەروی هورمز رێڕەوێكی دەریایی گرنگە بۆ بازرگانی جیهانیی و ئێران كۆنترۆڵی ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group