جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: داوای بەردەوامبونی دانوستانەكانمان نەكردوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كازم غەریبئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، لایەنی ئەمریكی هۆشداریی دابوە تاران رەتكردنەوەی داواكارییەكانیان دەبێتە هۆی شكستهێنانی دانوستانەكان، بەڵام شاندی ئێرانی لەسەر هەڵوێستەكانی خۆی سور بوەو دوای چەقبەستنی گفتوگۆكانیش داوای بەردەوامبونی دانوستانەكانی نەكردوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكراشیكردوە، ئێران لە میانی دانوستانەكانی مەسقەت لەسوڵتان نشینی عومان پێشنیازێكی بۆ هێشتنەوەی رێڕەوی باشوری گەروی هورمز بەكراوەیی رەتكردوەتەوە، ئەنجامی دانوستانەكان هەرچییەك بێت گۆڕانكاری لە سیاستە بنەڕەتییەكانی تاراندا دروست ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group