وەزیری نەوتی عیراق بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی هەناردەی نەوت سەردانی توركیا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، باسم محەممەد عەبادی وەزیری نەوتی عیراق، ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتیی وەفدێك بەرەو توركیا بەڕێدەكەوێت. لەو سەردانەدا وەزیری نەوت رێككەوتنی تایبەت بە هەناردە و باركردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ئیمزا دەكات. 
ئەمە لە كاتێكدایە، 26ی تەممووز ئەو رێككەوتنە كۆتایی هات كە لە نێوان عیراق و توركیا لەبارەی هەناردەی نەوت هەبوو، رێككەوتنەكە لە ساڵی 1973 ئیمزا كرا و چەند جارێك نوێ كرابووەوە، بەڵام لەمانگی حوزەیرانی 2025دا، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیا بڕیاری دا كە رێككەوتنەكە درێژ نەكاتەوە، ئەوەش ساڵێك پێش كۆتایی هاتنی رێككەوتنەكە بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group