لە دوورگەی خاركی ئێران دەنگی چەندین تەقینەوە بیستراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، لەنزیك دورگەی خارك لەگەروی هورمز كە یەكێكە لەشادەمارەكانی هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئاشكرایكردوە، دەنگی چەندین تەقینەوە لەنزیك دورگەی خارك بیستراوە، بەڵام هیچ دوكەڵ  یان ئاگرێكیان لە گەروی هورمز بەدینەكردوە بۆیە سەرچاوەی دەنگەكان نازانرێت.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسەكانی ئێران ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە كە نەوتهەڵگرێكی بچوك لەگەروەكە بە ئامانج گیراوەو هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group