ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەكردایەتە سەر ئێران ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەمابو
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندوە، ململانێی سەربازی لەگەڵ ئێران گەورە نییە، لەڤەنزوێلا كەسیان لە دەستنەداوە لەگەڵ ئێران تەنها 18 هاوڵاتیان لەدەستداوە لەكاتێكدا لەڤێتنام 100 هەزار كەس و لە جەنگەكانی دیكەدا دەیان هەزار كەس كوژراون.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەشیكردوە، لەجەنگی ئێران كتائێستا 37.5 ملیار دۆلاریی تێچوی هەبوە، بەڵام رێگریان كردوە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، ئەگەر ئەو هێرشانەیان نەكردایە ئێستا نە ئیسرائیل دەماو نە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رەنگە ئێران هێرشی بكردایەتە سەر شارەكانی ئەوروپاو شارەكانی ئەمریكاش.