هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا دەستیپێكردەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشووتر هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا گەیشتە سفر، جارێكی دیكە هەناردە دەستیپێكردەوە.
ئیدارەی وزەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، هەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە 38 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریكا كردووە، بەمەش لە ریزبەندی گەورەترین دابینكەرانی نەوت بۆ ئەمریكا دێت.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ئیدارەی وزەی ئەمریكا ئاشكرایكردوە، كەنەدا بە دابینكردنی 4 ملیۆن و 11 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لە پێشەنگی وڵاتانی هەناردەكاردا دێت و جیاوازییەكی بەرچاویشی لەگەڵ ركابەرەكانیدا هەیە، هەروەها، ڤێنێزوێلا بە 598 هەزار بەرمیل لە پلەی دووەم و سعوودیە بە 379 هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەدان.
ئەمریكا بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە كەنەدا دەبەستێت بۆ دابینكردنی زۆربەی پێداویستییەكانی نەوتی خاوی هاوردەكراو، ئەم دۆخەش لەكاتێكدایە كە قەبارەی ئەو نەوتەی لە وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنەرەوە دەگات، جیاوازیی بەرچاوی لەگەڵ كەنەدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group