كەشتییەك بە هەزاران تۆن برنجەوە گەیشتە عەقەبە
60 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
لاما هاشم بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراكی عیراق رایگەیاند، كەشتییەكیان گەیشتوەتە بەندەری عەقەبەو بڕی نزیكەی 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریكی تێدایە كە بۆ بەشەخۆراكی مانگانە دابینكراوە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك جەختیشیكردوەتەوە، گەیشتنی ئەم كەشتییە لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی كۆمپانیایە بۆ دابینكردن و بەهێزكردنەوەی یەدەگی خۆراك بە جۆرێك كە دڵنیایی بدات لە بەردەوامی دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتیاندا.
وتوشیەتی: تیمەكانی كۆنتڕۆڵی جۆری دەستیان بە رێكارەكانی وەرگرتنی نمونەو ئەنجامدانی پشكنینە تاقیگەییە پێویستەكان كردوە بۆ دڵنیابونەوە لەوەی كە برنجەكە لەگەڵ تایبەتمەندییە جۆرییە پەسەندكراوەكاندا دەگونجێت.