لەپەرلەمانی عیراق پشتیوانی بە هەمیشەییكردنی گرێبەستەكان هەیە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

غوفران شەمەری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: ئەو رێكارەی حكومەت بۆ بە هەمیشەییكردنی گرێبەستەكان پەیڕەوی كردوە وردەكارییەكەی تاوەكو ئێستا نەگەیشتوەتە پەرلەمان، بەڵام پشتیوانی بە هەمیشەییكردنی هەمو گرێبەستەكان دەكەن.

راشیگەیاندوە: لە سەرەتادا باس لە دامەزراندنی 100 هەزار كەس كرابو لە كاتێكدا سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بە 120 هەزار داوە بە گرێبەست بەڵام هێشتا وردەكاریی تەرخانكراوە داراییەكان نەگەیشتوەتە دەستیان، لیژنەی داراییش ناتوانێت ژمارەی راستەقینە یان مەزەندەكراو رابگەیەنێت تا ئەو كاتەی وردەكارییەكانی بودجە دەبینن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group