پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

28/01/2019

 

ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێتن، بڕیارە دەربارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، هەردوو مەكتەبی سیاسیی حزبەكەی و یەكێتی كۆببنەوە.
عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاندوە: "بڕیارە رۆژی سێ شەممە جارێكی دیكە هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن."
عارف ڕوشدی وتیشی: "هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان ئەنجام بدرێت، كە بڕیارە هەرسێ لایەن بەشداری لە حكوومەتی نوێدا بكەن، چونكە كاتی هاتووە پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group