پێشبینیەك بۆ كەش و هەوای مانگی رەمەزان دەخرێتەڕوو

23/04/2019 عێراق

 

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایگەیاند، بە پێی ئەو پێشبینیانەی لە خوێندنەوەی  نەخشەكانی كەشوهەوا بەدەستهاتوون مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ فێنكتر دەبێت لە ساڵانی پێشووتر.
سادق عەتییە شارەزای بواری كەشناسی لە فەیسبوكی خۆی  ڕایگەیاندووە، بە پێی ئەو وێنە و نەخشانەی كە لە مانگە دەستكردەكانەوە گیراون  و لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا كە مانگی ڕەمەزانیشی تێدەكەوێت،  پلەكانی گەرما ناچنە سەرو 30 پلەوە و بەوەش تەواوی مانگەكە فێنك دەبێت.
ئەوەشی وتووە، كاریگەری ئەو كەشوهەوا فێنكە لە سەر عێراق و توركیا و ئێران و باكوری سعودییە دەبێت و هەمان كەشوهەوایان دەبێت.
جێی باسە جیاواز لە ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ رێژەیەكی زۆری باران لە هەرێمی كوردستان و عێراق باریوە و پلەكانی گەرما بە نزمی ماونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group