بەرهەم ساڵح كۆتایی ئەم مانگە سەردانی سعودیە دەكات

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و حەسەن عومەر نێردەی پادشای سعودیە

نەوا
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی چوارشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا چاوی كەوت بە حەسەن عومەری، نێردەی پادشای سعودیە و بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە پادشای ئەو وڵاتەوە پێگەیشت.
لەوبارەیەوە نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، لەدیدارەكەی بەرهەم ساڵح و نێردەی پاشای سعودیە، سەرۆك كۆماری عێراق بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە شا سەلمان بن عەبدول عەزیز، پادشای سعودیەوە پێگەیشت بۆ بەشداریكردنی لەكارەكانی كۆنگرەی لوتكەی ئیسلامی لە شاری مەككە لە كۆتایی ئەم مانگەدا.
سەرۆك كۆمار لەمیانی دیدارەكەدا، ئاماژەی بە سیاسەتی كرانەوەی عێراق بە روی وڵاتانی ناوچەكەو جیهان بەگشتی كرد، هاوكات پەیوەندی و ئاستی هاریكاری نێوان عێراق و سعودیەی بەرز نرخاند، بەجۆرێك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات.
لای خۆیەوە حەسن عومەر نێردەی شای سعودیە، هیوای ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتنی بۆ گەلی عێراق خواست، هەروەها جەختی لە پشتیوانیكردنی عێراق و بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.

 

 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group