نه‌وا
سوپای ئێران خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به ئاژاوه و پلانی دوژمنان ناده‌بات، هاوكات مانۆڕێكی سه‌بازیش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای ئێران رایگه‌یاندووه، خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابردووی ئه‌و وڵاته له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین "ئاژاوه‌یه‌كی نوێ"یه و دوژمنانی وڵاته‌كه له رێگه‌ی كه‌سانی كرێگرته‌وه ئه‌و پیلانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندووه، به‌ته‌واوی هێزیانه‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌و پیلانگێڕیه ده‌وه‌ستنه‌وه.
هاوكات سوپای ئێران ئاشكراشی كردووه، كه له پارێزگاكانی باكوری خۆرئاوای وڵاته‌كه (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) مانۆڕێكی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
به‌ڕێوه‌چوونی مانۆڕه سه‌ربازیه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كاتێكدایه له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابردوودا زۆرترین خۆپیشانده‌ر له پارێزگاكانی ورمێ، سنه و كرماشان كوژران.