نه‌وا
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا پێشكه‌شكردبێت، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بۆ دورخستنه‌وه‌ی به ناشه‌رعیی ناوده‌بات.
رۆژی سێشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌م، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بونی 23 ئه‌ندام، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دهستلهكاركێشانهوهیهكی به‌ناوی مه‌نسور مه‌رعید پارێزگاری نه‌ینه‌وا خسته ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ندیكرد.
مه‌نسور مه‌رعید دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی كۆتاییهاتووه و له‌كار راگیراوه به بڕیارێكی په‌رله‌مان، بۆیه هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات یاسایی نییه".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌یدۆ چه‌تۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندووه، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوو ئه‌نجوومه‌ن له دادگا تانه‌ی له‌و بڕیاره‌دا و دادگا دانیشتنێكی دیاریكردووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی، بۆیه بڕیاری په‌رله‌مان سڕكراوه و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به نه‌ینه‌واوه، له 28ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، به بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی تر، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا و به ناده‌ستوری ناویبرد.
مه‌نسور مه‌رعید، له 13ی ئایاری ئه‌مساڵ و به‌ئاماده‌بونی 28 ئه‌ندام له كۆی 39 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا.