هه‌ده‌په‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی مانه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان و شاره‌وانیه‌كان راگه‌یاند

پێش 3 هەفتە جیهان

نه‌وا
پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" بڕیاری دا لە پەرلەمانی توركیا و شارەوانییەكانی باكوری كوردستاندا بمێنێتەوە و درێژە بە كاركردن بدات.
دوای ئەوەی لە ماوەكانی رابردودا بەرپرس و ئەندامان و سەرۆك شارەوانیەكانی كەوتنە بەر شەپۆلی گرتن و زیندانیكردن سەركردایەتی هەدەپە لە كۆبوونەوەیەكدا لە ئەنقەرە پرسی مانەوە یان كشانەوە لە پەرلەمان و شارەوانیەكانی توركیا و باكوری كوردستاندا تاووتوێكرد.
هەدەپە دوای پرس و راوێژیان بە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكوانان و رۆژنامەنوسان و كەسانی پسپۆڕ و شارەزا بڕیاری دا پەرلەمانتارەكانیان لە پەرلەماندا بهێڵێتەوەو نەكشێنەوە. هەروەها بڕیاری دا سەرۆك شارەوانییەكانیش لە پۆستەكانیان بەردەوام بن.
سەركردایەتی هەدەپە راشیگەیاند، رێگا دیموكراسییەكان و هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەرێگای دیموكراسی و خەباتی مەدەنی درێژەپێدەدەن.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group