پۆلیسی هۆكاری گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێك لە عەنكاوە رادەگەیەنێت

پێش 4 هەفتە

نەوا
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، گیانلەدەستدانی دایك و دوو مناڵەكەی شارۆچكەی عەنكاوە بەهۆكاری هەڵچوونی سۆباوە بووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دۆزینەوەی تەرمی سێ هاوڵاتی لە ماڵێك، پۆلیسی عەنكاوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد و بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان دەردەكەوێت كەوا هۆكاری گیانلەدەستدانی دایك و دوو مناڵەكەی بەهۆكاری هەڵچوونی سۆباوە بووە .
راشیگەیاندووە، وە بۆپشتڕاستكردنەوەی لێكۆڵینەوەكانیان، لەئێستادا تەرمەكان لە پزیشكی دادییە بۆ ئەنجامدانی پشكنین تاكو بگەنە راستی رووداوەكە و دواتر روونكردنەوەی زیاتر بڵاودەكەنەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر راگەیەنرا تەرمی خێزانێكی سێ كەسی لە ماڵێكدا لە شارۆچكەی عەنكاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر دۆزرانەوە، كە خەڵكی پارێزگای نەینەوان و وەك ئاوارە روویان لە هەولێر كردبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group