نه‌وا
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات كه حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان تیرۆر به‌كارده‌هێنێت".
عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به وته‌كانی هۆك بڵاویكرده‌وه، "هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنتۆن له‌باره‌ی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی ئیسماعیل قائانی، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه حكومه‌تی ئه‌مریكا تیرۆر به‌كارده‌هێنێت".
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نزیكایه‌تی حكومه‌تی ئه‌مریكا له كاره تیرۆریسیتیه‌كاندا پیشانده‌ری لاوازی و بێهیوایی و دڵه‌ڕاوكێیه له ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا".
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌شدا موسه‌وی سه‌ركۆنه‌ی وته‌كانی برایان هۆك-ی كرد و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به هه‌مانشێوه سه‌ركۆنه‌ی لێدوان و كاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
پێشتر برایان هوك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسماعیل ئاقانی فه‌رمانده‌ی نویی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كردبو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان رێچكه‌ی قاسم سوله‌یمانیدا بڕوات، هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌وی ده‌بێت.