نه‌وا
ئه‌مریكا به لایه‌نی عیراقیی راگه‌یاندووه، ئێران و هێزه به‌وه‌كاله‌ته‌كانیان هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان له به‌غدا ئه‌نجامداوه، ئاماده‌شن له‌باره‌ی مانه‌وه‌یان، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراقدا بكه‌ن.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و باسیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان پۆمپیۆ و عه‌بدولمه‌هدی، راگه‌یێندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه، پۆمپیۆ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران بۆسه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا، له‌نێویاندا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، نیشانداوه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراقی راگه‌یاندووه "هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌مان له به‌غدا بۆ لابردنی چاوه‌كانه له‌سه‌ر توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران، هێرشه‌كانیش له‌لایه‌ن ئێران و هێزه به‌وه‌كاله‌ته‌كانیان ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌و هێرشانه‌ش پێشێلكاریی ئه‌نقه‌ستن بۆسه‌ر سه‌روه‌ریی عیراق و نیشانه‌ی شكستی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌یی واشنتۆنی ده‌ربڕیوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عیراق و خواستی به‌هێزی خۆشی ده‌ربڕیوه بۆ پشتیوانیكردن له عیراقێكی به‌هێز و خۆشگوزه‌ران.
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 5 موشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران، 3 له موشه‌كه‌كان كه‌وتنه نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و چه‌ند كه‌سێكی ناو باڵیۆزخانه‌كه بریندار بوون.