نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می هاتوچۆ كۆنفرانسێك رێكده‌خه‌ن و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات هه‌ر "بیرۆكه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه ده‌توانن بۆ دیوانی وه‌زاره‌تی بنێرن".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "وه‌زاره‌تی ناوخۆ كونفرانسێك رێكده‌خات به ناونیشانی (پاراستنی سه‌رو سامانی هاولاتیان ئه‌ركی هه‌مومانه) بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می هاتوچۆ له كوردستان به مه‌به‌ستی دانانی سیسته‌مێكی هاتوچۆی مودێرن".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كۆنفرانسه‌كه له "پێناو رێكخستنی جادهوبانهكانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی روداوه‌كانی هاتووچۆیه و هه‌ركه‌سێك بیرۆكه‌یه‌كی هه‌بێت یان پسپۆڕبێت له‌م بواره‌دا ده‌توانێت له رێگای ئیمێلی
[email protected] پێشنیاره‌كانی پێشكه‌ش بكات".