نه‌وا
دمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا "كرملین"، رایگه‌یاند، سه‌رۆكی روسیا تا ئێستا هیچ فه‌رمانێكی له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ لیبیا ده‌رنه‌كردووه.
بیسكۆڤ له پرێس كۆنفرانسێكداو له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا وتی: "ڤلادیمێر پوتن، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی روسیایه‌و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا ده‌رنه‌كردووه‌و هیچ سه‌رباز و هێزێكی رووسیا له لیبیا نین".
پێشتر دامه‌زراوه‌ی میدیایی "بی بی سی" بڵاویكردبوویه‌وه، ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی رووسیا له كه‌رتی "ئورینبۆرگ"ی ناوه‌ڕاستی رووسیا به خاك سپێردراوه، ئه‌گه‌ری زۆر له ئارادایه ئه‌و ئه‌فسه‌ره رووسییه له لیبیا كوژرا بێت، له‌وباره‌یه‌وه بیسكۆڤ وتی: "ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبوو، بانگه‌شه‌كانی روسیا له‌گه‌ڵ واقیعدا یه‌ك ناگرنه‌وه، چونكه روسیا له لیبیا له ئاستێكی هه‌ره به‌رزدا ده‌ستێوه‌ردانی هه‌یه.