هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت؟

پێش 3 هەفتە

نەوا-كاروان مەحمود 
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرایدەكات، هەوڵەكانمان لەگەڵ وەزیری پەروەردە بەردەوامە بۆ راگەیاندنی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایان و هەوڵ هەیە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی بكرێت.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لەگەڵ وەزیری پەروەردە بەردەوام لەسەر هێڵین و هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ راگەیاندنی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەو بەوەش ناڕەزایەتی مامۆستایانمان گەیاندووەتە نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و بەڵێنی چارەسەركردنی دراوە، پێمان راگەیەندراوە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆیە لە پارێزگاكان و هەوڵی دۆزینەوەی میکانیزمێک دەدرێت بۆ دابەشكردنی مووچە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئەوەشی وت: "هەوڵی جدی هەیە هەفتەی داهاتوو دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بكرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group