وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم لە غەرامەیەك خۆشدەبێت

24/03/2020

نەوا
بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ كە هۆكارن بۆ وەستانی كار و كاسبی هاوڵاتیان، وەزیری كار و كاروباری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیار دەدات بە لێخۆشبوون لە پێبژاردنی دواكەوتنی دانەوەی قیستی قەرزی بچووك.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئاماژە بەوەكراوە، “بڕیار دراوە بە لێخۆشبوون لە غەرامەی دواكەوتنی (قیست)ی پارەی سەرجەم سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووك لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ڕووبەڕووی پڕۆژەكان بۆتەوە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “ئەمە وەك پاڵپشتییەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە هۆكارە بۆ ڕاوەستان و داخستنی زۆربەی پڕۆژەكان و تووشی زەرەر و زیان بوون”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە بڕیارەكە لە 1-1-2020ەوە كاری پێ‌ دەكرێت تاوەكو 1-6-2020.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group