وەزیری دەرەوەی ئێران: لەناوچەكەدا دۆستمان هەیە نەك گروپی چەكدار

02/04/2020 جیهان

نەوا
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوە و دەڵێت "ئێمە لەناوچەكەدا هاوپەیمان و دۆستمان هەیە، نەك گروپی چەكدار"، هەڕەشەی وەڵامی توندی هەر هێرشێكیش دەكات.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، زانیارییان هەیە ئێران و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی پلانی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكایان هەیە لە عیراق و هەڕەشەی توندی كرد، كە ئەگەر ئێران ئەو كارە بكات باجی زۆر قورس دەدات، محەمەد جەواد زەریف وەڵامی قسە و هەڕەشەكانی سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و لە تویتەرەوە نوسیوێتی "ئەمریكییەكان دوڕو و ساختەچین، ئێران لە ناوچەكە هاوپەیمان و دۆستی هەیە، نەك گروپی چەكدار".
وەزیری دەرەوەی ئێران هەڕەشەی لە ئەمریكاش كردووە و دەڵێت، ئەوان دەستپێشخەری شەڕ نابن، بەڵام وەڵامی توندیان بۆ هەر لایەنێك دەبێت، كە دەستپێشخەری شەڕ بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group