مەخمور.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمب سێ سەربازی سوپای عیراق كوژران

03/04/2020 عێراق

نەوا
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێنرا لە نزیك قەزای مەخمور سێ سەربازی سوپای عێراق كوژران.
پەیامنێری رادیۆ نەوا لە موسڵ رایگەیاند، رۆژی هەینی لەسەر رێگای مەخمور بۆ دوبز چەند بۆمبێك بە كاروانێكی سوپای عێراقدا تەقیونەتەوە.
وتیشی، بە پێی زانیاریەكان بە هۆی ئەو تەقینەوانە سێ سەرباز كوژراون و سیانی تر برینداربوون.
رۆژی پێنجشەممە هێزەكانی سوپای عێراق لەسەر رێگای مەخمور سێ بۆمبی چێنراویان هەڵگرتبەوە، كە پێشتر لە لایەن چەكدارانی داعشەوە دانرابوون.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group