پڕۆسەی زیادكردن و سڕینەوە لە پسوڵەی خۆراك دەستپێدەكات

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێكردنی پرۆسەی زیادكردنی تاكەكان و بلۆككردن و سڕینەوەی مردووەكان رادەگەیەنێت.
لە راگەیندراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی زیادكردنی تاكەكان و بلۆككردن و سڕینەوەی مردووەكان لە عێراق دەستپێدەكات، ئەمڕۆش وەك یەكەم پارێزگا پرۆسەكە لە پارێزگای واست كارادەكرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەڕێگەی پرۆگرامی كارتی بەشەخۆراكی ئەلیكترۆنی، دەتوانیت لەڕێگەی مۆبایلەكەتەوە سەرجەم ئەو زانیاریانەی داخڵ كراون دەستكاری بكرێن لەڕووی زیادكردن وو سڕینەوە و بلۆككردن.
ئاشكراشكراوە، لەدوای پارێزگای واست، پرۆسەكە قۆناغ بە قۆناغ لەسەرجەم پارێزگاكان كارادەبێت، بۆ دڵنیابوون لە بەشداریكردنی سەرجەم هاوڵاتیان بەپێی خشتەی كاتی دیاریكراو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group