نه‌وا
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عیراق ئاشكرایكرد، له‌سه‌ر رێنمایى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی سه‌ربازیى له باكورى به‌غدا ده‌ستیپێكردوه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى باسى له‌وه‌كردوه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌رپه‌رشتى سه‌ركردایه‌تى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانه و سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى به‌غدا ده‌ستیپێكردوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له پرۆسه‌كه‌دا "سه‌ركردایه‌تى پرۆسه‌كانى به‌غدا، لیواى تایبه‌تى سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا، پیاده‌ى میكانیكی حه‌وت و سى، لیواى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، لیواى ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانى پۆلیسى فیدراڵى و لیوایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى" به‌شداربون، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانى سوپا پشتگیرى ئاسمانییان دابینكردوه.
هه‌روه‌ها شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌سه‌ر زانیارى وردى هه‌واڵگرى بۆ راوه‌دونانى پاشماوه‌كانى داعش و پشكنینى ناوچه‌كه به ئامانجى سه‌قامگیرى ئه‌منى و ده‌ستگیركردنى داواكراوان و پاراستنى هاووڵاتیان ئه‌نجامده‌درێت.