نەوا
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باس لەوەدەكات واشنتۆن وڵاتانی عەرەبی كەنداو لە بەرامبەر هەڕەشە موشەكیەكانی ئێران دەپارێزن.
لە پرێس كۆنفرانسیكدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەاند، وڵاتەكەی بە چەند شێوازێك لەبەرامبەر هەڕەشە و مەترسیە موشەكیەكانی ئێران پارێزگاری لە ولاتانی عەرەبی كەنداو دەكات.
رونیشیكردەوە، یەكێك لەو رێگایانە رێگری كردنە لە كۆتاییهاتنی وادەی گەمارۆكانی فرۆشتنی چەك بە ئێران لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ.
وتیشی، رێگەیەكی تر كە ئەمریكا بۆ پاراستنی هاوپەیمانەكانی پشتی پێدەبەستێت فرۆشتنی چەكی پێشكەوتووە بە وڵاتانی كەنداو و جیا لەوەش چەند رێگەیەكی تریش هەن، كە بۆ رای گشتی ئاشكرایان ناكەن.