نه‌وا
سوهام موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت: بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى، نه‌زانى پێوه دیاره و حكومه‌ت دنیابینییه‌كى زانستى نییه له‌سه‌ر چۆنێتى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
سوهام موسه‌وى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى دونیابینییه‌كى زانستى و پیشه‌یى نییه بۆ ئیداره‌دانى قه‌یرانى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
باسى له‌وه‌شكردوه، هه‌موو حكومه‌ت به‌رپرسیارێتى شكسته‌كان ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ نه‌ك ته‌نها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان به‌ده‌ست كێشه‌ى گه‌وره و گه‌نده‌ڵى و داڕمانى ژێرخانه‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى په‌رله‌مانى عیراق ئه‌وه‌ى رونكردوه‌ته‌وه، حكومه‌ت هیچ پلانێكى بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆناى نوێ نییه و به بابه‌تى لاوه‌كییه‌وه سه‌رقاڵه، كه زۆر دوورن له نه‌هامه‌تی و خه‌مه‌كانى هاووڵاتیان.