زانیاری نوێ لەباره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕوو

11/10/2020

نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق 320 ملیار دیناری خستوەتەسەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوه‌، ئاگاداری لیژنەکە کراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئەو 320 ملیار دینارەی ناردوە کە هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەری رێککەوتون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، وەزارەتی دارایی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ دابەشکردنی مووچە تەواوکردووە و لەگەڵ گەیشتنی 320 ملیارەکە لە بەغداوە، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.
جێی باسه‌، رۆژی 15ی ئابی ئەمساڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر چەند ھەنگاوێکی سەرەکی بەرەو چارەسەركردنی کێشەکان ڕێککەوتن، كه‌ بەپێی رێککەوتنەکە مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group