حكومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی موچه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

09/01/2021

نه‌وا
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  لەبارەی موچە دراوەکان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، كه‌ تێیدا رایگه‌یاندووه‌، لە ساڵی 2020، حکوومەتی هەرێم هەشت مووچەی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شكردووه‌، كه‌ بەشێکی لەلایەن حکومەتی هەرێم و بەشێکی دیکەشی لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دابینکراوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/1/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، كه‌  خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ ساڵی 2020 تێدا باسی له‌وه‌كردووه‌، ئەو پارەیەی حکوومەت بۆ پێدانی مووچە دابینیكردووه‌، شەش تریلیۆن و 505 ملیار و 988 ملیۆن و 307 هەزار و 176 دیناری عێراقییه‌، كه‌ رێژه‌كه‌ی 63.8٪ـە و حکوومەتی عێراقیش 36.1٪ـی کۆی گشتیی مووچەی دابین کردووە.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، حکوومەتی هه‌رێم، لە 13ـی 1، 9ـی 2، 9ـی 3، 4ـی 5، 27ـی 6، 18ـی 8، 15ـی 10 و 3ـی 12 مووچەی دابەشکردووە، به‌و پێیه‌ش لە ساڵی 2020، هەشت مووچەی دراوە، بەڵام مووچەی مانگەکانی( 4، 7، 9 و 11)ـی دابەش نەکراوه‌.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری باسی له‌ بڕینی 11 ملیار و 880 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە مانگەکانی: کانوونی دووەم، شوبات، ئازار و نیسان بۆ قەرزی بانکە ئەهلییەکان كردووه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، حکومەتی فیدراڵی بڕی 400 ملیار دیناری ناردووە، کە بەسەر خانەی چوار و پێنجەم بۆ پێدانی دوو مووچە دابەشکراوە، بەڵام لە مانگەکانی (5-6-7-10-11-12) حکومەتی فیدراڵی هیچ بڕە پارەیەکی بۆ حکومەتی هەرێم نەناردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group