نه‌وا
شه‌وى رابردو دوو چه‌كدارى نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر رۆژنامه‌نوس و چالاكوانێك و برینداریان كرد و پێشیان وتوه كه واز له زماندرێژى بهێنێت.
نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه: شه‌وی 19ی مانگ چالاكوان هاوڕێ كوردی هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و له‌گه‌ڵ لێدانی به شه‌ق و بۆكس پێیان وتووه "واز له زمان درێژی ناهێنیت".
باسى له‌وه‌شكردوه: رۆژنامه‌نووس هه‌ژار ئه‌نوه‌ر كه یاوه‌ری هاوڕێ كوردی كردووه بۆ چاره‌سه‌ر و تیماری برینه‌كانی وتویهتى، "له‌و كاته‌دا هاوڕێ چوه بۆ كڕینی شیر و دایبی بۆ منداڵه‌كه‌ی له دوكان، له رێگا ئۆتۆمبێلێكی جۆری "بی ئێم ده‌بلیو" رێگای پێده‌گرێت و دوو كه‌س كه جلى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردا بوه و چه‌كدار بون داده‌به‌زن و به بۆكس و لێدان هێرشی دهكهنهسهرى، له‌كاتی لێدانی پێیان وتوه واز له زمان درێژی ناهێنیت، پاشان دوو كه‌سه‌كه مۆبایل و جزدانه‌كه‌ی كه ناسنامه و بڕه پاره‌یه‌كی كه‌می تێدابوه بردویانه".
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌وه‌شى نوسیوه، هاوڕێ كوردی ناسراوه به به‌رگریكردن له ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ره‌خنه‌گرتن له گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران و چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش له شاری هه‌ولێر له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، چه‌ند كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشیان كردهسهرى و برینداریان كرد.