نهوا
فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق، بەڕێوبەری پێشووی شارەوانیی عیمارە و بەرپرسی بەشی كۆمپیوتەری شارەوانییەكەی لەكاتی گەندەڵیكردندا گرت.
ەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكرایكردووە، “تیمێكی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاكی لە پارێزگای میسان، بەتۆمەتی گەندەڵی ئەو دوو كاربەدەستەی ڕاپێچی دادگا كردووە.”
ڕاگەیەندراوەكە روونیكردوهتهوه، كە بەڕێوبەری پێشووی شارەوانیی عیمارە و بەرپرسی بەشی كۆمپیوتەری شارەوانیی عیمارە، گەندەڵییان لە لیستی ناوی ئەو كەسانەدا كردووە كە زەوییان وەرگرتووە.”
راماژهی بهوهشكردووه، “ئەو دوو كاربەدەستە، دەستكاریی لیستی ناوەكانیان كردووە و ساختەكارییان لە لیستەكاندا كردووە، بەجۆرێك كە ناوی بەشێك لە هاوڵاتییان لابردووە و ناوی تریان خستووەتە جێگەكانیان.”